بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور : بڕیارە نوێیەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کاریگەری خراپی لەسەر پەروەردەی شارەزوور هەیە.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا نبیل حەمە صاڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بە شارەزوور نیوزی ڕاگەیاند : ئێمەش وەک سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان پابەند دەبین بە جێبەجێکردنی بڕیاری خانەنشینکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران ، بەڵام کاتێکی زیاترمان پێویستە بۆ ڕایکردنی مامەڵەکان .
وتیشی : خانەنشیکردنی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران کێشە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دروست دەکات ، بەهۆی کەمبوونی ژمارەیان و نەبوونی شوێنگرەوەیان هەروەها بێبەشدەبین لە ئەزموونی چەندنین مامۆستایی بەتوانا .
ئاماژەی بەوەش یا : کە ئەمساڵ ٧٠ کەس لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە خانەنشین دەبن ، کە پێک دێن لە ٢١ مامۆستا و ٥ بەڕێوەبەر و ئەوانی دیکە کارگوزار و پاسەوانی قوتابخانەکانن .
باسی لەوەش کرد کە کەمی فەرمانبەر و مامۆستای پێویست پێش ئەم بڕیارەش هەبووە ،بەجۆرێک لە هەندێ قوتابخانە کە دوو دەوامی تێدایە تەنها یەک کارگوزاری بۆ دابین کراوە ، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین هەوڵی پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بدات کە خانەنشین دەکرێن .
پەیامنێر : علی عوسمان
هەواڵساز : کاشان قادر