کە بەڕۆژ چرای نەوت بسوتێنین
لەتاریکیدا دۆش دائەمێنین
کەبەئاوی پاک باخچە ئاونەدەین
لەتینوێتیدا دەم پێکدا ئەدەین
بڵاوکردنەوەی هەواڵی تاوان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی گەورەی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەیە و چەندین لایەنی ژیانی کۆمەڵایەتی و دەروونی خەڵک دەگرێتەوە.
لەم سەردەمەدا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و فراوانبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵ و زانیاری پەیوەست بە تاوانەکان بە خێراییەکی زۆر بڵاو دەبنەوە و دەگەنە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک.
وە چەندین کاریگەری نەرێنی درووست دەکات یەکێک لە کاریگەرییەکانی بڵاوکردنەوەی تاوان دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێیە لە نێو خەڵکدا.
کاتێک خەڵک بەردەوام هەواڵی تاوان و توندوتیژی دەبیستن هەست بە نائارامی و نەبونی ئاسایش دەکەن.
ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و متمانەی نێوان تاکەکان دروست دەکات. خەڵک متمانەیان بەیەکتر نامێنێت و زیاتر گومان لە دەوروبەریان دەکەن.
وە ئەم ترسە دەبێتە هۆی نەمانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان و دوورکەوتنەوەی خەڵک لە یەکتر. دیوێکیتری تری گرنگ کاریگەری بڵاوکردنەوەی تاوان لەسەر مندالان و هەرزەکارانە.
بینینی هەواڵی تاوان و توندوتیژی دەبێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵان.
لەوانەیە هەندێک منداڵ و هەرزەکار هەوڵی لاسایی کردنەوەی ئەو کردەوە تاوانکارییانە بدەن کە دەیانبینن لە ناو سۆشیال میدیاکاندا. ئاسەوارێکی تری دروستبوونی هەستی بێ متمانەییە بە دامەزراوە حکومی و یاساییەکان.
کاتێک خەڵک بەردەوام هەواڵی تاوان دەبیستن و دەبینن، وا هەست دەکەن کە پۆلیس ناتوانن ئاسایش و ئارامی دابین بکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی متمانەپێیان.
بڵاوکردنەوەی زۆری هەواڵی تاوان دەبێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی تاوان لە نێوخەڵکدا. خەڵک وردە وردە ڕادێن لەسەر بیستنی هەواڵی تاوان و هەستیارییان بەرامبەر بەم دیاردەیە کەم دەبێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرەنگاربونەوەی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە تاوان و لاوازبوونی بەها کۆمەڵایەتییەکان. شوێنەوارێکی تری نەرێنی، بڵاوبوونەوەی بەردەوامی هەواڵی تاوان وا لە خەڵک دەکات وا بیر بکەنەوە کە کۆمەڵگەکەیان پڕە لە خراپە و تاوان. ئەمەش شوێنەوارێکی نەرێنی لەسەر دەروونی تاکەکان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست دەکات.
لە ڕووی ئابوورییەوە بڵاوبوونەوەی هەواڵی تاوان دەتوانێت کاریگەری لەسەر وەبەرهێنان و گەشتیاری دروست بکات. ناوچە و شارانەی کە بە بەردەوامی هەواڵی تاوانیان لێوە بڵاو دەبێتەوە کەمتر سەرنجی وەبەرهێنەران و گەشتیاران ڕادەکێشن. ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئابووری و کەمبوونەوەی هەلی کار.
هەروەها، بڵاوکردنەوەی تاوان کاریگەری لەسەر سیستەمی دادوەری و دادپەروەری دروست دەکات. هەندێک جار بڵاوکردنەوەی وردەکاری تاوانەکان پێش تەواوبونی لێکۆڵینەوە،دەبێتە هۆی کاریگەری خستنە سەر ڕای گشتی و پرۆسەی دادگایی کردن.
هەروەها پەیوەست بە تیۆرەکانی میدیا،لە زانستی میدیادا تیۆری دەرگاوان وبەکارهێنانی ئەم تیۆرە ڕێلە بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵانە دەگرێت کە زیانیان بۆ کۆمەڵگە هەیە. ئەویش بە چۆنیەتی کارکردنی تیۆرەکەیە کە ڕێگە نادات بە بێ فلتەر و سانسۆر هەواڵەکان برۆنە نێو پەخشەوە و ئەو کەسانەی کە پێیان دەگوترێت دەرگاوان کارێان فلتەر و سانسۆرکردنی ئەو هەواڵانەیە کە لەپەیامنێرەکانەوە دەگاتە دەزگا میدیاییەکان،بەڵام بەداخەوە کە لە سەردەمی ئێستادا و ئوبەربڵاویەی سۆشیال میدیا لەنێو کۆمەڵگەداهەیەو هاتنەکایەی رۆژنامەوانی هاوڵاتی کاریگەری ئەم تیۆرە نەماوە و کاری پێناکرێت.
نموونەیەکی باو و بەناوبانگ لەم بوارەدا تاوانی “بەتاڵکردنەوەی حیسابـە کە لە کوردستان ڕوویدا. لە ساڵی ٢٠٢٢ کەسێک لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە نیشانی دەدا چۆن توانیویەتی پارەیەکی زۆر لە ماوەیەکی کورتدا پەیدا بکات. ئەم ڤیدیۆیە بە خێرایی بڵاوبووەوە ،دواتر دەرکەوت کە چەندین کەس لەژێر کاریگەری ئەم ڤیدیۆیە:دەستیان کرد بە ئەنجامدانی هەمان شێوازی فێڵکردن و حیسابی خەڵکیان بەتاڵ کردەوە و بە بەڵێنی پارەی زۆر، خەڵکیان فریو دا . کاریگەرییەکانی ئەم تاوانە:زیانی ماددی گەورە بە خەڵک گەیشت و متمانە بە سیستەمی بانکی و مامەڵەی ئۆنلاین کەم بووەوە و چەندین کەسی تر هەوڵی لاساییکردنەوەی هەمان تاوانیان دا. ئەمە نموونەیەکی ڕوونە کە چۆن میدیای کۆمەڵایەتی دەتوانێت ببێتە هۆکاری هاندانی کەسانی تر بۆ ئەنجامدانی تاوان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی شێوازی ئەنجامدانی تاوان و دروستکردنی هەستی چاولێکەری لەلای خەڵک لە کۆتاییدا، پێویستە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵی تاوان بکەن.
پێویستە ڕێکخستنێکی یاسایی و پیشەیی هەبێت بۆ چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تاوان، بە شێوەیەک کە مافی زانینی خەڵک دابین بکرێت بەبێ دروستکردنی کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە. هەروەها، پێویستە خەڵک هۆشیار بکرێنەوە دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەواڵی تاوان و گرنگی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کۆمەڵایەتی.
ئامادەکردنی : هەڵمەت جەمشێر