بۆنێکی ناخۆش بڕستی لە هاوڵاتییانی شارەزوور بڕیوە و هۆشداریی دەدرێت

ئەمڕۆ، لە بەردەم پاركی نالی لە قەزای شارەزووری، لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنێكی پیس و ناخۆش بۆ ماوەیەکی زۆرە، چین و توێژە جیاوازەكانی شارەزوور لە کۆنگرەکەی ڕۆژنامەوانیدا ناڕەزایەتییان دەربڕیی و بەیاننامەیەكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد.
دەقی بەیان نامەکە :
بەیان نامەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان :-پەڕلەمانی کوردستان
بەڕێزان :-حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان :-پارێزگاری سلێمانی
بەڕێزان :-قایم قامی قەزای شارەزوور
بەڕێزان لایەنە پەیوەندی دارەکان

ئێمە وەک دانیشتوانی قەزای شارەزوور پێتان ڕادەگەیەنین، ماوەی چەند ساڵێکە بۆنێکی خنکێنەر و ژەهراوی تەواوی سنورەکەمانی گرتۆتەوە، مەترسی جدی لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانی هەیە، چەندین جار بەرپرسانی ئیداری ناوچەکەمان ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام تائێستە کاری جدی نەکراوە بۆ کۆتای هاتن و دۆزینەوەی سەرچاوەی بۆنی گاز و غاز و بنەبڕکردنی، لەسنورەی قەزای شارەزوور هیچ کارگەیەک بونی نییە کە هۆکاربێت بۆ دەرکردنی ئەم بۆنه، بۆیە ئێمە پێمان وایە سەرچاوەی بۆنەکە لە یەکێک لە کارگەکانی ناحییەی عەربەتەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە داواکارین بەزوترین کارت بەدەم داواکارییەکەمانەوەبێن و کۆتای بەم بۆنەناخۆشە بهێنن کە بڕستی لەژیانی هاوڵاتیانی ناوچەکەبڕیوە کۆتای بەم بۆنەبهێنن لەئەگەری بەدەمەوەنەهاتمان ئەوا ڕایدەگەیەنین کە هەنگاوی داهاتوومان ڕێگای مەدەنیانەی تردەگرینەبەر بۆچارەسەر کردنی ئەم گرفتە

لەگەڵ ڕێزماندا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *