یەكێك لە دیاردە ناوازەكانی گەردوونی بریتیە لە نزیك بوونەوەی هەسارەكان لە یەكتری، سبەی شەو بەرواری 23/4/2023 هەردوو هەسارەی (مانگ وزوهرە) لە یەكتری نزیك ئەبنەوە ودیمەنێكی زۆر ناوازە وجوانی هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە ئەیانەوێت بیبینن وەك خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت (وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَزَيَّنَّاهَا لِلنَّاظِرِينَ) (الحجر: 16)
كاتی ئاوابونی (خـۆر) كاتژمێر: 6:36ی ئێوارە
كاتی ئاوابوونی (زوهرە) كاتژمێر: 10:01ی شەو
كاتی ئاوابوونی (مانگ) كاتژمێر: 10:18 ی شەو
واتە چارەكێك پاش ئاوابوونی خۆرەوە سەیری ئەو دیمەنە بكەن، تاوەكو كاتی ئاوابوونی زوهرە ومانگ.
هەروەها لە بەرواری 5/5/2023 دا ڕۆژی هەینی مانگگیرانی نیمچەی ڕوو دەدات ولەم جێگایانە دەبینرێت (ئەوروپا، ئاسیا، ئوسترالیا، ئەفریقا، زەریای هێمن، ئەتڵەسی، زەریای هیندی، ئەنتارکتیکا) كاتی ڕوودانی مانگ گیرانەكە بە كاتی خۆمان بەم شێوازەی خوارەوە دەبێت:
كاتی هەڵهاتنی مانگ كاتژمێر: 6:39 ی ئێوارە
بەرزترین حاڵەتی مانگگیران كاتژمێر: 8:22ی ئێوارە
كاتی كۆتایی مانگگیران كاتژمێر: 10:31 ی شەو.
نوسینی: فرید حاجی حمید