شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2/10/2017 یەکەی چالاکی و هونەری پەروەردەی شارەزوور بە ئامادەبونی قائیمقامی قەزای شارەزوور و ژمارەیەک لە لێپرسراونی قەزاکە زەنگی یەکم ڕۆژی خوێندن لە لایەن بەڕێوبەری پەروەردەوە لێدرا.
مەنسور جەمیل، لێپرسراوی یەکەی چالاکی هونەری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە لێدوانێکیدا بۆ (شارەزوور نیوز) وتی، ئەمڕۆ لە سەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ لێدرا.
وتیشی، لەسنووری بەڕێوەبەرێتیمان و بە ئامادەبوونی بەڕێز قائمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێزان بەڕێوبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاری یەکەم و سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان لە قوتابخانەی هەتاوی بنەڕەتی و بە سەرپەرشتى یەکەی چالاکی هونەری پەروەردەی شارەزوور یەکەم زەنگی سالی نوێی خوێندن لەمەراسیمێکی شایستەدا لێدرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیرەوە پیرۆزبایی سالی نوێی خوێندن لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بەتایبەتی تر دەکەین هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە مایەی سەرکەوتن و رەوینەوەی قەیرانەکان و باشتربوونی گوزەرانی مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان.