بەوێنە .. مەڕاسیمی ماڵئاوای لە مام جەلال لە قەزای شارەزوور

ئەمڕۆ چوارشەمە لە قەزای شارەزوور بەڕێوەچونی مەراسیمی ماڵئاوای لە مام جەلال.





ژیاننامەی مام جەلال:


جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە نەخۆشکەوتن و دورکەوتنەوەی لە عێراق بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە ئەڵمانیاوە بگەڕێتەوە کوردستان
-ناوی‌ ته‌واوی‌ جه‌لال شێخ حیسامه‌دین شێخ نوری شێخ غه‌فور ناسراو به‌ مام جه‌لال

– له‌ 12 ی تشرینی دوه‌می 1933 له‌ گوندی كه‌ڵكان-ی بناری كۆسره‌ت له‌ كۆیه‌ له‌دایك بوه‌

– ساڵی 1947  له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا چوه‌ته‌ ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستان

– له‌ ساڵی په‌نجاكاندا دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی قوتابییان بوه‌

– ساڵی 1951 ده‌ستگیركراوه‌‌و بۆ شاری موسڵ دورخراوه‌ته‌وه‌

– ساڵی 1951 بوه‌ به‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی 
دیموكراتی كوردستان

– ساڵی 1952 له‌ كۆلێژی ماف له‌ زانكۆی به‌غداد  وه‌رگیراوه‌

– ساڵی 1954 به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌ هه‌ڵبژێرراوه‌

– ساڵی 1959 چوه‌ته‌ ڕیزی سوپای عێراق تا ساڵی 1961

-ساڵی 1961 بۆته‌ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستان

– ساڵی  1963 سه‌رۆكی وه‌فدی كوردی بوه‌ بۆ وتوێژ له‌گه‌ڵ عه‌بدولسه‌لام عارف

– ساڵی 1964 ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی جێهێشتوه‌‌و باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی پێكهێناوه‌

– ساڵی 1975 یه‌كێك بوه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و  تائێستاش سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌

– له‌ 6ی نیسانی 2005 دا بوه‌ته‌ سه‌رۆكی مه‌جلیسی حوكم له‌ عێراق

– له‌ 22ی نیسانی 2006 بوه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق

– له‌ مانگی ته‌موزی 2008 بۆ جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناشنال هه‌ڵبژێررا

– له‌ 11 ی تشرینی دوه‌می‌ 2010 جارێكی تر بوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق

–  له‌ كانوونی‌ دوه‌می‌ ساڵی 2012 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا كرا… دوای چارەسەر گەڕایەوە کوردستان …

دوێنێ سێ شەمە هەواڵی کۆچی دوای جەلال تاڵەبانی گەشتەوە هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند”ڕۆژی هەینی مام جەلال لە شاری سلێمانی دەنێژرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *