مەترسی لەسەر کارمەندانی ئەم نەخۆشخانەیە دروستدەبێت.

   شارەزوور نیوز – ڕاژان کامەران

دوابەدوای ئەو بومەلەرزەیەی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵەڵاتی گرتەوە، چەندین زیانی گەورە بەر دامودەزگاکان و بنکە و نەخۆشخانە گشتیەکانی هەرێمی کووردستان کەوتووە، بەهۆی ئەو ڕوداوە سروشتیەوە دەکرێت هەفتەی داهاتووە نەشتەر گەری کردن لە نەخۆشخانەی گشتیشەهید ڕەئوف بەگ دەوەستێت، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین کەموکوڕیتریان هەیە و بەڕێوبەری نەۆشخانەکەش دەڵێت، “هۆکارەکەی ئەوکارەساتە سروشتییەیە چەندڕۆژی ڕابردووە کە زیانێکی گەورەی بە نەخۆشخانەکەمان گەیاندووە بۆیە پێدەچێت هەفتەی داهاتووە نەشتەرگەری بوەستێنین “.

ڕیبین حسێن، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە چاو پێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ “شارەزوور نیوز” وتی، “لە کاتی ڕودانی بومەلەرزەکەی شەوی ۱۲ ی ئەم مانگە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر بینای نەخۆشخاناکەمان کەوتووە، ئەمەش دەگەریتەوە بۆ خراپی کوالیتی لە دروست کردنی نەخۆش خانەکە “.

وتیشی، “ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی ۲٠٠٤ دروست کراوە، بڕیار بوو ساڵی ۲٠٠٦ کۆتای بێت، بەداخەوە چەند جارێک بوجەی بۆ تەرخان کراوە، ۲٠۱۱ ڕادەستی تەندروستی کراوە “.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئیستادا بەشیک لە قاوشەکانمان ڕوخاون لە زۆربەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان بەردە “حەلانەکان” کەوتونەتە خوارەوە زۆربەی ژوورەکانمان تەقیون لە ئەنجامی بومەلەرزەکە زۆریک لە ژورەکان دڵۆپە دەکەن، وە زەرەر و زیانیکی زۆر بەر ئامێرە پزیشکیەکانمان کەوتوە “.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەونەی من تیبینیم کردبیت لە هەڵەبجەی تازە سەرجەم بینا حوکومیەکان زەرەر و زیانی زۆری لی کەوتوە، سەرباری ئەم زیانانە پزیشکانیش لە هەموو شار و شارۆچکەکان و قەزای مەرکەزی سلیمانیش مانیان گرتوە، نزیکەی ۲۱ ڕۆژە پزیشک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ نیە “.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە وتیشی، “من لەگەڵ هاوڕێیانی خۆم کە لە ئیدارەن پەیوەندیم پیوەکردون هەر هەمان گرفتیان هەیە، ئەمە گرفتێکی گەورەیە چونکە قەزای شارەزوور دەکەویتە سەر دوو ڕێیانی  سەیدسادق و دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان، ئەمەش لە بەر ئەوەی زەختیکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکەی ئیمەیە، بەداخەوە نەبونی پزیشک لە قەزایەکی گەورە کە نزیکەی ۷۵هەزار بۆ ۸٠ هەزار نفوسی لێ دەژی گرفتی زۆر دروست دەکات “.

ئاشکراشی کرد، “لە ئیستادا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان تەنیا  کارمەندانی تەندروستی نەخۆش دەبینین، کە ئەمەش لە روی یاساییەوە ریگە پی نەدراوە، کۆمەڵیک ئیجرائاتی یاسای و زانستی هەیە کە پزیشک دەتوانیت بڕیاری لەسەر بدات بۆ نمونە وەک دەرکردنی ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانس لە دەسەڵاتی پزیشک دایە، وە بڕیار دان لەسەر وەفاتی کەسیک لە دەستی پزیشکە، هەروەها لە کاتی حاڵەتی لە ناکاو و ڕوداو یان شەڕ کردن لە بەشی فریاکەوتنی هەر نەخۆشخانەیەک پیویستە پۆلیس هەبیت بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو کەسە زیانی لێ کەوتوە بە هۆی ڕوداوەکە بیت یان شەڕ هەموو ئەمانە کاری پزیشکە دەبێت ئەنجامی بدات “.

ئەو بەڕێوبەرە ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ جەنابی وەزیر و بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلیمانی و لەگەل جەنابی قائیمقام قسەم کردوە بۆ ئەوەی پزیشکانی بە خوڵ بگەرینەوە بۆ نەخۆشخانەکەمان، بەڵام ئەوان وا دیارە داواکاریان زۆرە حوکمەت  ناتوانێت لە ئیستادا ئەوانەی ئەوان داوای ئەکەن جێبەجێ بکرێت لەبەر ئەوەی بارگرانی و قەیرانیکی ئابوری بەسەر حوکمەتەکەمان هاتووە، بە تەنها کەرتی تەندروستی نیە کە دووچاری ئەم قەیران و سیستەمی پاشەکەوتە هاتوە، سەرباری ئەم بارە گرژیە ئیمە وڵاتی خۆمان خۆشدەویت و بەردوامین لە خزمەت کردن هەتا ئیستاش بەردەوامین لە دەوام وە کارمەندانی تەندروستیش بە بەردەوامی نەخۆش دەبینن گەر حاڵەتیکی لە ناکاو هەبو ئیمە چارەسەری سەرەتاییان بۆ دەکەین  و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی سلیمانیان دەکەیت، بەڵام گەر بیت و کارمەندانی نەخۆش خانەی سلیمانی مان بگرن هەموو نەخۆش خانەکانی دەرەوەی شار بە قەزاو ناحیەکانەوە پەکیان دەکەویت “.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو لیژنانەی سەردانیان کردوین لیژنەکانی (یوئین un) و  لیژنەی (بەڕیوبەرایەتی تەندروستی سلیمانی) لە مەترسی دەوامکردنی نەخۆشخانەکە ئاگادارم کردونەتەوە ناچارین ئەگەر بەم شیوەیە دەوام بکریت گرفتمان زیاد دەبیت، ئیمە بە هەوڵ و هیمەتی هەمو لایەک هەفتەی ۲ جار لە نەخۆش خانەکەمان نەشتەر گەری دەکریت، بەڵام لە ئیستادا بە هۆی بومەلەزەکەوە کیشەی قاوشمان هەیە کە هەموی داڕماوە، ڕەنگە بەهۆی ئەمەوە هەفتەی داهاتو نەشتەرگەری رابگرین، سەرەڕای ئەوەش نزیکەی ساڵ و ٦مانگە کێشەی دکتۆری بەنجمان هەیە، بەڵام ئەوە بۆ هەفتەیەک ئەچیت دکتۆری بەنجمان بۆ هاتوە لە بەرنامەمانە ڕۆژەکانی نەشتەرگەری زیاد بکەین، لە ئیستادا هەفتەی ۲ ڕۆژە بەرنامەمان هەبو بیکەین بە ٤ ڕۆژ بەڵام بە داخەوە لە بەر نەبونی قاوش ناتوانین، چونکە لە شەوی بومەلەزەکەدا خۆش بەختانە هیچ نەخۆشیک لە قاوشەکاندا نەبو  ئەگەر نا کارەساتی ناخۆش ڕوی دەدا، چونکە زۆر خراپ ڕوخاوە، وە لە لایەن حوکمەتەوە هیج بەلینیکمان پی نەدراوە تاکو قەرە بوی ئەو زیانانە بکەنەوە “.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ وتیشی، “هەندیک لە ئامێرە پزیشکیەکانمان لە کار کەوتون ئیش ناکەن، لە کاتی ڕودانی بومەلەرزەکە ۲۵ حالەتی بریندارمان هەبو کە هەندیکیان برینەکەیان سوک بو چارەسەرمان بۆ کردوە، هەندیکیشیان پیویستی بە نەشتەرگەری دەکرد، ڕەوانەی سلیمانیمان کردن، بەڵام بەداخەوە لە نزیک نەخۆشخانەکەمان منداڵیک تەمەن ٤ ساڵ ڕایکردوو، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست دا، هەر لە شەوی بومەلەرزەکە خۆشمان تیمێکمان دروست کرد بۆ بە هانا چونی  هاولاتیانی دەربەندیخان، دەست بەجێ تیمێکی تەندروستیمان نارد لەگەل ٤ ئەمبوڵانس لە بەر ئەوەی زیانی زۆر گەورە بەر قەزای دەربەندیخان کەوت بوو “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *