ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیەک لە اوڵاتی ومامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم باخچەی نالی لە نێو قەزای شارەزوور دا ئەنجام.
هەر لە خۆپیشاندانەکە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
دەقی بەیاننامەکە :
بەڕێزان مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمان بەران و مامۆستایانی ئاینی و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان، ئێمە ئەمڕۆ لێرەیین لەسەر شەقام تا بە دەنگی دلێر و بە بێ سڵەمینەوە بەم حوکومەتە مافیاو دزە بڵێین گرەوکردن لەسەر ئارامی و بێ دەنگیمان کۆتای پێ هات، خەیاڵتان خاوە بە ناوی کوردایەتی و ئاسایشی نەتەوەی و یەک ڕیزی نیشتیمانی چی تر فریومان بدەن، بە کۆیلە و ژێر دەستەی بمان هێڵنەوە، سەردەمی حوکومڕانی و کەشو فشی سیاسیتان بەرەو لێواری مەرگ دەبەین، هەموو ستەم و چەوسانەوە پاوان خوازی و یاسا شکێنیەکانتان لەگەڵ ناخی بۆگەن و پاشاڵی پیس و ئەخلاقی بێزراوتان زیندە بە چاڵ پەکەین، چیتر سەردەم سەردەمی مرۆڤ بوون و یاسا سەروەری و سیستەمی پەرلەمانی و حوکومەتی هاوڵاتی و دادپەروەری ( نان و ئازادی ) بۆهەموان وەک یەک دەبێت.
ئامانجی پەیامەکەمان :
2- دەست بەسەردابونی ئەم کۆمەڵەدزو درۆزنەی ئێستا حوکومڕانی ئەکەن.
2- ڕێگە گرتن لەو تەنکەرە نەوتانەی لەشەقامی زەڕایەن هاتو چۆ ئەکات و داهاتەکەی بۆ کۆمەڵێک مافیایە.
3- داواکارین تا سەرەتای ساڵی نوێ و بە ئەنجام گەیشتنی خۆپیشاندانەکان سەرجەم داموو دەزگا حوکومیەکانی سنوری شارەزوورو زەڕایەن دەوام ڕابگرین.
4- داوا لە مامۆستایانی ئاینی ئەکەین بێنەسەر شەقاموو وتاری ئەم هەینیەش تەرخان بکەن بۆ دژایەتی ئەم غیرعەونانە و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بەرامبەر ناحەقی و زوڵم و چەوسانە.
5- لایەنە ئەمنیەکانی شارەزوور ئاگادار ئەکەین پاراستنی ئارامی شارو و گیانی خۆپیشاندەران لە ئەستۆی ئێوەدایەو ئێمە لێی بەرپرس نین.
گروپی فشار
لە قەزای شارەزور و ناحیەی زەڕایەن.
لە قەزای شارەزور و ناحیەی زەڕایەن.
20/12/2017
شارەزوور نیوز – کاروان کەریم