خولیکی راگەیاندن لە ناحیەی وارماوە کرایەوە

بەسەرپەرشتی سایتی شارەزوور نیوز و بەهاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا  خولێکی ڕاگەیاندن بۆ ئارەزومەندانی ئەو بوارە کرایەوە.
لەو بارەیەوە کاروان کەریم سەرپەرشتیاری خولەکە ڕایگەیاند: ئێمە وەک سایتی شارەزوور نیوز هەڵساین بە سازدانی خولێکی ڕاگەیاندن بۆ ئارەزوومەندانی ڕاگەیاندن لە ناحیەی وارماوا کە خولەکە لەلایەن ئاکۆ عەبدولقادر وترایەوە خولەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام  بوو.
ناوبراو وتیشی ئەمە دواین خول نابێت کە دەیکەینەوە لە ئێرەوە بەڵێنی بەردەوامیمان دەدەین لە کار و چالاکی هاوشێوە لە ناوچەکەدا.
جێی ئاماژەیە خولەکە ماوەی پێنج ڕۆژی خایاندوو، بەسەرپەرشتی سایتی شارەزوور نیوز کرایەوە.
ئاشتی کەریم / شارەزوور نیوز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *