شارەزوور نیوز-عوسمان حسین
لەسێیەمین فیستیڤاڵی شارەزوور لەڕۆژی دووەم
پەردە بەسەر پەیکەری شاعیری کورد مەولەوی لادرا
بەمۆی سەید ئەمین بەڕێوبەری
ڕۆشنبیری وارماوا بە شارەزوور نویزی ڕاگەیاند:
هەستاین بەلابردنی پەردە لەسەر پەیکەری مەولەوی شاعیر لەلایەن فەرمانگەکەمانەوە
هەروەها(عومەر جەمیل)پەیکەر ساز
بەئامانجى خزمەت کردنێک بەمەولەی شاعیر کەلە ئەدەبیاتی
کوردی ڕۆڵێکی گرنگی بووە
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی فیستیڤاڵی شارەزووردا ئەم پەیکەرە ڕێکخراو پەردەی لەسەر لادرا.
عومەر جەمیل پەیکەر ساز بە شارەزوور نویزی ڕاگەیاند:
خۆشحالم بۆیەکەم جار توانیم کارێکی هونەری لە
شارەزووردا بکەم بەتایبەتی ناحیەی وارماوە، ئەم پەیکەرە
لەلایەن فەرمانگەی ڕۆشنبیری
هونەری وارماوە داواکراوە بەخۆش حاڵیەوە منیش جێبەجێم کرد .
گوتیشی: تێچوی ئەم پەیکەرە
لەئەستۆی کۆمەڵێک کەسایەتی ناوداری
کەسوکاری شاعیر مەولەوی بووە بەخۆشحاڵیەوە لەبەرواری ۹/۳ لە ناحیەی وارماوە پەردەی لەسەر لادرا.