بەوێنە.. مەترسیەکانی تورکیا لەسەر باشور و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێکرا

شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨-٣-٢٠١٨ بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری شارەزوور، بە ھاوکاری کچانی گەوھەر و سایتی شارەزوور نیوز پانێڵکی لەسەر “مەترسیەکانی تورکیا لەسەر باشورو رۆژئاوای کوردستان” سازکرد و گفتوگۆیەکی چڕ لەو بارەیەوە کرا بەبەژداری ئامادەبوان.

پانێڵەکە بۆ هەریەک لە (د.جوان احسان-ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و شلێر عبدلمجید-ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، عەتا شێخ حسن-ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی و ھەڵەبجە ) سازدرا و زیاتر لە کاتژمێک و 30خولەک لەسەر “مەترسیەکانی تورکیا لەسەر باشورو رۆژئاوای کوردستان” گفتوگۆکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *