ڕونکردنەوەیەک لە سایتی شارەزوور نیوزەوە بۆ هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور
وەک ئاگادارن ئێمە لەماوەی ڕابردوودا هەوڵمان داوە هەواڵەکانی شارەزوور و ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە شارەزوور و خەڵکی شارەزوورەوە هەبووە بڵاومانکردوەتەوە ، بە شێوەی ڕاپۆرتی ڤیدیۆی و تیکست لە سایت و پەڕەکانی ئێمە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیاکان ، بە مەبەستی خزمەتکردنی ڕاگەیاندن لە قەزاکەدا کە ئەمەش لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشەوە دەکرێت کە زۆربەیان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگان هەروەها هەندێکیان خوێندکارن ، بەبێ بوونی هیچ پاڵپشتیەکی دارایی لە لایەن هیچ لایەنێک و ڕێکخراوێکەوە
بەڵام ئەوەی جێگای داخە لەلایەن چەندین لایەن و کەسی دەم بەتاڵەوە قسە بە ناوی ئێمەوە دەکرێت و ئێمە سەر بە فڵان لایەن بین
لێرە ڕایدەگەیەنین ئێمە خۆمان خۆمانمان دروستکردوە سەر بە هیچ لایەنێک و ریکخراوێک نین ، وە هەرکەسێک هاوکاری ئێمە بکات بۆ خزمەتی زیاتر جێگای ڕێزە ، هەرکەسێک هەر لایەنێ قسە بە ناوی ئیمەوە بکات ڕاست نیەوە دوورە لە ڕاستیەوە