خوێندنگەی نمونەیی لەقەزای شارەزوور !!


مەریوان تۆفیق

ھەرھەنگاوێک بۆ خزمەت و ئاوەدانکردنەوەی ئەم قەزایە بەرز دەنرخێنین و بەگرنگیەوە لێی دەڕوانین، بەڵام کاتێک بەناوی خزمەتەوە ھاووڵاتیانی سنورەکە(استغلال)بکرێت و لایەنی بەرپرسیش ھەست بەبەرپرسیاری نەکات ئەوا ئیشی ئێمەی رۆژنامەنووس و چالاکوانان و رێکخراوەکانە ھەڵوێستمان ھەبێت.
لەچەند رۆژی رابردودا دەنگۆی کردنەوەی خوێندنگەیەکی نمونەیی لەقەزای شارەزوور، بوە جێگەی دڵخۆشیمان و بەھیوابوین لەشوێنێکی شیاو منداڵەكانی ئەم سنوورە بتوانن درێژە بەخوێندن بدەن و ئێمەش ھەستبکەین شارەزوور وەک ناوچەکانیتری کوردستان بەرەو پێش دەچێت لەھەندێک بواردا کەپێشتر ئەو ھەلەی بۆ نەرەخساوەو لەو بوارەدا کاری تێدا نەکراوە، تائێرە جێگەی خۆشحاڵیە… بەڵام ئەوەی نیگەرانی کردین ئەوەیە خوێندنگەی نموونەی لەناو”گەراژ-تێرمیناڵ) بکرێتەوە!!! دەبێت لەکوێی ئەم سەر زەمینە ھاوشێوەی ئەم خوێندنگە نمونەییە ھەبێت!؟ داخۆ چ بەرپرسێکی ئازیز ئیمزای لەسەر کردنەوەی خوێندنگەی نموونەی لەم شوێنەدا کردبێت!؟ دەکرێت خوێندنگەی نمونەی گەراژی ھەبێت، بەڵام ھەرگیزاو ھەرگیز نەبوەو ناکرێت خوێندنگەی نمونەیی لەگەراژدابێت، لێرەوە دەخوازین بەڕێز داواکاری گشتی و بەرپرسانیتر ھەستن بەلێپرسینەوەو بەدواداچوون بۆ ئەم خوێندنگەیەو ئەوانەشی مۆڵەتیان داوە بەکردنەوەی خوێندنگەی نمونەییەکەو لەتەواوی مەرجەکانی کردنەوەی دڵنیایی بدەن، تا ئێمەش دڵنیابین لەوەی خزمەت دەکرێین نەک(استغلال)دەکرێین…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *