دەقی ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی ئاوی قەزای شارەزوور
#ئـاگـاداری
له درێژەی کارو چالاکییەکانماندا و بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان، ئاگاداری هاوشارییانی بەڕێز ئەکەینەوە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور و خەزانی کۆنکرێتی ئاو کۆکردنەوەی قەزای شارەزوور لە خۆڵ و خاشاك و قەوزە، پڕۆسەی ناردنی ئاو ڕادەگیرێت بۆ ماوەی(24 تا 48) کاتژمێر، تاکو پاککردنەوەکە بەشێوەیەکی پاك و هونەری بەڕێوەبچێت، وە ئاوێکی پاکژ و خاوێن دابین بکەین.
#تێبینی/ بەهۆی پاککردنەوەی پڕۆژەی ناوبراو، ئەمڕۆ پشوو دەبێت و دەوام نابێت لە فەرمانگەکەماندا.
#ڕاگەیاندنی_فەرمانگەی_ئاوی_شارەزوور
چوار شەممە: 2018/11/28