دامەزراندنی ٢٦ فەرمانبەر بەشاراوەی

دامەزراندنی ٢٦ فەرمانبەر بۆ شارەوانی نەسر بەشێوەی شاراوە و لەلایەن کەسانی ئیداری و دەستڕۆشتووی ناوچەکە ناڕەزایەتی لای دەرچوانی دانەمەزراو و هاوڵاتیانەوە لێکەوتەوە .

کۆمەڵگەی نەسر لە ١٤٠٠ ماڵ پێکدێت ، شارەوانی نەسر لە ٢٢ مانگی ٩ ساڵی ٢٠٢١ کرایەوە ، بڕیار وابوو ٢٦ کەس لە خەڵکی ناوچەکە لە شارەوانیەکەدا دابمەزرێن و کاربکەن .

بەڵام لەلایەن کەسانی ئیدار و دەستڕۆشتووی ناوچەکە بەشێوەی شاراوە ناوی ٢٦ کەس نێردراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ دامەزراندنیان .

ئەمەش بووتە هۆی نیگەرانی دەرچووانی دانەمەزراو لە ناوچەکەدا بە مافی خۆیان دەزانن ئەوانیش بەشداربوونایە لە دامەزراندنەکەدا بەشێوەی ئاشکرا و لەڕێگەی سیڤیەوە .

دەرچوانی دانەمەزراو لە ئێستادا لە هەوڵدان لە ڕێگەی داواکاری گشتیەوە رێگری بکەن لە دامەزراندنی ئەو ٢٦ کەسە و هەوڵبدرێت بە شێوەی ئاشکرا و لە ڕیگەی سیڤی و خاڵبەندی فەرمانبەرەکان هەڵبژردرێت .

بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *