قوتابخانەیەکی شێوە هێلکەی تایبەت بە کچان لە بیابانەکانی باکوری هندستان .

ناوەندی هەواڵ : شارەزوورنیوز

زۆرێک لە کچانی ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری جایسالمێر کە شارێکە لە ویلایەتی راجستان لە باکووری هیندستان بۆ یەکەمجار دەچنە قوتابخانە ، ئەوان یەکپۆشی شین لەبەر دەکەن و سواری پاس دەبن بۆ هاتووچۆ .
قوتابخانەی کچانی ڕاجکوماری لە ١٠ پۆل پێکدێت ٤٠٠ خوێندکاری کچی موسڵمان و هیندۆسی لە خۆ دەگرێت لە بیابانی تار .
قوتابخانەکە کە لەلایەن ڕێکخراوی قازانج نەویستی ئەمریکی سیتا ، پەرەی پێدراوە و لەلایەن دیانا کیلۆگ ئارکیتێکتسەوە دیزاین کراوە .
قوتابخانەکە لە بلۆکی بەردی شنی دەست نەخشێنراو دروستکراوە .
ڕێکخراوەکە مەبەستی بووە پڕۆژەیەک جێبەجێ بکات کە کاریگەری مرۆی و کاریگەری بینراو دروستبکات ، بۆیە بڕیاریان دا ئەم قوتابخانە دروست بکەن و بە خەڵکی بڵێن ” کچەکانتان بەنرخن نەک بارگرانی ” .

سەرچاوە : ئینتیریۆر دیزاین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *