شارەزوور نیوز – سایە ئەنوەر
بۆیەکەمین جارە لە قەزای شارەزوور هونەرمەندێکی شارەکە گەلەرییەک لە نێو قەزاکەدا دروستدەکات، ئەو هونەرمەندە دەڵێت لە کۆتای مانگی 11ی ساڵی 2017 کارەکانی تەواو دەکرێت.
عومەر جەمیل هونەرمەند و خاوەنی بیرۆکەی “گەلەری”یەکە بۆ (شارەزوور نیوز) وتی: بيرۆكەى دروستكردنى ئەم گەلەريه لەلايەن خۆمەوه بوو، ئەمەش له ئەنجامى ئەو بۆشاييەى له بوارى هونەردا هەبوو لەم قەزايه به تايبەتى هونەرى شيوەكارى، بويه به پيويستم زانى شوينيكى لەم شيوەيه هەبيت بۆ زياتر بايەخدان به كارى هونەرى و شێوەکاری بە تایبەت .
وتیشی: ئەم گەلەريه بۆ يەكەمين جارە لەم ناوچەيه دروست دەكريت، بگره ده بيته يەكەمين گەلەرى لەم شيوەيه له هەموو شارەزووردا، ئەم كارەم له سەرەتاى ئەمساڵەوه دەستم پێ كردووه پلانمان هەيه تا كۆتاى ئەم مانگه واته مانگى ١١ ته واوی بکەین .
ئاماژەی بەوەشکرد: به خۆشحاليەوه بەڕێوەبەرايەتى ڕۆشنبيری و هونەرى شارەزوور هاوكارى تەواوم بوون لەم پرۆژەیەدا، سوپاسى “كاك مه ريوان توفيق”بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور کە هاوكارى كردم وه سوپاسى هەریەک لە “زانيار و يه حيا” ده كەم كه به هه مان شيوه هاوكارم بوون .
ئاماژەی بەوەشدا: گەلەرییەکە لە نێو هۆڵێک لە هۆڵەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور دروستمان کردووە.