ڕاپۆرت:کاروان کریم
دواى ئەوەى لە ماوەى ٤٨ کاتژمێرى ڕابردوودا باران بارین بەردەوام بوو، بەوهۆیەشەوە بەشێک لە پردى تانجەرۆ داڕماوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتیان هاتوچۆ لەو ڕێگایەوە نەکەن.
هەروەها نزیکەى ٨٠ سانتیمەتر شەقامەکە ڕۆچووە بەرەو چەمی تانجەرۆ، مەترسى داڕمانى پردەکەش هەیە بە تەواوەتى.
لە ئێستادا هێزەکانى ئاسایش و هاتوچۆى سلێمانى لەوێن و داوایان لە ئێمە کردووە کە هاوڵاتیان ئاگاداربکەینەوە، هاتوچۆ لێرەوە نەکەن و ڕێگاکەیان بگۆڕن.
پردى تانجەرۆ شارى سلێمانى و ناحیەى قەرەداغ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە سەدان گوند لەڕێگەی ئەو پردەوە بەستراونەتەوە بە شاری سلێمانییەوە.