شارەزوور نیوز – کاروان کەریم
پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 2018/2/24 لەناحیەی زەڕایەن بەهۆی شۆرتی کارەباوە خانوی پێشمەرگەیەک گڕدەگرێت و زیانی زۆر مادی بەرەکەوێت.
ئاراس قادر، شایەتحاڵی ڕووداوەکە بە (شارەزوور نیوز)ی ڕاگەیاند،” کاتژمێر 11.30 خولەک بوو سەیری ماڵی دراوسێیەکەمان کرد دوکەڵێکی زۆر بەرزبوبوە و ئێمەش لەگەڵ چەند کەسێک هاتین بەدەم دوکەڵەکەوە و دەبینین ئاگرکەوتوەتەوە، هەوڵماندا ئاگرکە کۆنتڕۆڵ بکەین و لەومیانەدا بەرگری و شارستانی وارماوا هات پێکەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەماندا و توانیمان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین “.
وتیشی، “لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدابوین، پەیوەندیمان کرد بۆ خاوەنی ماڵەکە، کە هی پێشمەرگەیەک بوو ئاگەدارمان کردەوە کە ماڵیان ئاگری گرتووە، و خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو بەڵام بەداخەوە زیانی گەورەی مادی هەبوو “.