هەفتە چالاکیەکانی ڕێخراویێک لە قەزای شارەزوور

هەفتە چالاکیەکانی ڕێخراویێک لە قەزای شارەزوور
 لە ٢٢/٨/٢٠١٨ ئەمساڵ شەش ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوی
تەژنە لە سنووری قەزای شارەزوور،
 وە بەوبۆنەیەوە هەستا بە ڕێخستی هەفتە چالاکیەک لە بوارەکانی( ڕۆشنبیری
، پەروەردەی ، فکری ، ژینگەێ
(
لەو بارەیەوە محمد کریم بەڕێوبەری ڕێخراوی
تەژنە لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی شارەزوور نیوز وتی:”بەبۆنەی نزیکبوونەوەی یادی
دامەزراندنی ڕێخراوی تەژنە لە ٢٢/٨/٢٠١٨ ئەمساڵ بڕیارمان دا بە سازدانی هەفتە
چالایکییەک لە بوارەکانی ( ڕۆشنبیری ، پەروەردەی ، فکری ، ژینگەی ) ،
 وە
یەکەمین چالاکی ڕێخراوی تەژنە هەستاین بە خەڵات کردنی خوێندکارە یەکەمەکانی سنووری
قەزای
 شارەزوور“.

 هەروەها وتیشی :”لە دوەمین چالاکیمان وەک ڕێخراوی تەژنە هەستاین بە
دانانی چەند کتێبخانەیەک لە هەردوو بنکەی ئاسایشی شارەزوور و زەڕایەن، کە هەر
کتێبخانەیەک نزیکەی ١٥٠ کتێبی بۆ دانراوە کە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت
 

هەروەها شایەنی باسە کە ڕێخراوی تەژنە لە
سنووری قەزای شارەزوور
 ساڵانە
بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر ئەو یادە بەڕێ دەکات
.
 موسلیم حسن – شارەزوور نیوز




وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *