پرۆژەیەکی تەواو نەکراو لە قەزای شارەزوور تەواو دەکرێت

خەیاڵ نەجم
دوای ئەو قەیرانە داراییەی بەسەر هەرێمی کوردستاندا هات بە هۆیەوە پڕۆژە  خزمەتگوزارییەکان لە تەواوکدنیان وەستان لە
 بەهۆی باش بوونی باری دارایی هەرێمی کوردستان هەندێک لە پڕۆژەکان کەوتوونەتەوە کار 
عبدالکریم عارف  بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی  کشتوکاڵی شارەزوور لە پێگەی خۆی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەووە کە دەست بە تەواوکردنی بینای بەڕێوبەرێتی کشتوکاڵی شارەزوور دەکرێت 
دەقی ڕاگەیاندنەکە 

دوای ٣ ساڵ لە وەستانی دروستکردنی بینای بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور کارکردن تیایدا دەستی پێ کردەوە

لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٤ بەردی بناغەی بینای بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور دانرا و لە ھەمان ساڵدا دەست بە دروستکردنی کرا بەڵام دوای ساڵێک و ٧ مانگ کارکردن تیاتیدا تەنھا ٪‏٣٠ بیناکە دروستکراو لە مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠١٥ کارکردن تیایدا وەستا لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار بەھۆی تەرخان نەکردنی بودجەی پێویست و دروستبونی قەیرانی داراییەوە.
دواجار بە ھەوڵی قایمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لە ٥/٩/٢٠١٨ جارێکی تر لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە دەستکرایەوە بەکارکرن لە بینای بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور، بەلأم نازانرێت لە ماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێت و بەڕووی خەڵک و جوتیارانی قەزاکەدا دەکرێتەوە یان جارێکی تر ھاوڵاتیان لە چاوی چاوەڕوانیدا دەھێڵرێتەوە و ئەمیش بە دەردی پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی تری قەزاکە دەڕوات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *