زەڕایەن … کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد



بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور لەلایەن چەند مامۆستا و چالاکوانی خۆبەخش و ڕۆژنامەنووسانەوە  کەمپینێکی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا ، کەمپینەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت ،لە کەمپینەکەدا خۆراکە وشکەمەنیاکان و جل و بەرگ و پێداویستی منداڵانە وەک شێر و دایبی و پێداویستی ماڵ کۆدەکرێتەوە ، جیگای گەمپینەکە لە ناو بازاری زەڕایەنە جێگای تازەکەی بەقاڵەکان ، سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە داواکاربوون لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا سەرجەم هاوڵاتیانەی کە هەستی کوردایەتی و مرۆڤانەیان هەیە لە قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا بە گڕوتینەوە لە گەڵیانبن هاوکاریەکانیان پێ بگەتەنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *